سەردێڕ:

لە وەزیری پەروەردەوە بۆ خوێندکاران

AM:11:46:26/01/2022

293744 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێشنیازیان کردووە تاقیکردنەوەکانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دوابخریت و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیشی بۆ وەردەگرن.


ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەمساڵدا خوێندنێکی باشیان دەستپێکردووە و زووتر دەستیان بە دەوامکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەتەوە و بڕیاریانداوە چەند گۆڕانکارییەک لە ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵدا بکەن، بەڵام پێویستیان بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە.

بەوتەی ئالان حەمەسەعید، لە پێشنیازەکاندا ئەوە هەیە کە تاقیکردنەوەکانی وەرزەی دووەم بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دوابخریت، بەڵام بۆ قۆناغە ناکۆتاکان وەک خۆی بمێنێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٧ی ئەم مانگەدا، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سارد و سەرماوە وەزارەتی پەروەردە دەوامی راگرت بۆ چەند رۆژێک و دواتر تاوەکو رۆژی ٣٠ی مانگ راگرتنەکەی درێژکردەوە.














گەلەری