ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لیرەی تورکیش؛ ھەزار و ٢٤٥ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠
دۆلارە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.