سەردێڕ:

لە عێراق پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە؛ ئەی لە هەرێم چۆن دەبێت؟

AM:11:48:29/07/2021

15312 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکانی عێراقدا. لە کاتێکدا، پلەکانی گەرما لە هەرێمدا بەشێوەیەکی بەرچاو نزم بوونەتەوە.


دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەکو ئەم دوو رۆژەی رابردوو دەبێت.

باسیی لەوەشکرد، کەشوهەوای ناوچەکانی باکور وهەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە چەند ناوچەیەکدا. کەشناسی هەرێمیش رایگەیاندبوو، کە بۆ ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و کەشناسێکی کوردستانیش پێشبینی شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکەی لە ناوچەکەدا کردبوو.

دەستەی کەشناسی عێراق وتیشی، پلەکانی گەرما لە شاری بەسڕە ٤٨ پلەی سیلیزی دەبێت بەڵام لەشاری دهۆک ٤٢ دەبێت و لەبەغداش ٤٥ پلەی سیلیزییە.







گەلەری