سەردێڕ:

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا: حکومەت باس لە قەرەبووکردنەوەیەکی دارایی دەکات بە پارەیەک کە نییەتی

PM:05:59:22/12/2021

6464 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رایگەیاند، حکومەت باس لە دابینکردنی قەرەبووکردنەوەیەک دەکات بۆ ئەو هاوڵاتییانەی زەرەرمەندی داڕمانی ئابوریی و دارایی وڵاتەکە بوون، بە بڕە پارەیەک کە پێی نادرێت و نییەتی.


کەمال کێلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، لە لێدوانێکیدا لەناو پەرلەمانی تورکیادا ئاماژەی بەوەدا حکومەتەکەی ئەردۆغان باس لە پێشکەشکردنی قەرەبووکردنەوەیەک دەکات بە بڕە پارەیەک کە خاوەنی نییە، ئەم لێدوانەی ئۆغلۆ لە پاش راگەیاندنەکەی ئەردۆغان بوو کە تیایدا چەند رێکارێکی خستەڕوو لە پێناو بووژاندنەوەی لیرەی تورکی.

پاش راگەیاندنەکەی ئەردۆغان لە کۆتایی رۆژی دووشەممەدا، لیرەی تورکی بە ڕێژەی ٢٥٪ بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینی لە نزمترین نرخە پێوانەییەکانییەوە، بەمەش بە بەرزترین نرخی لیرە هەژمار دەکرێت بەراورد بە ماوەی رابردووی نرخەکەی.

ئۆغلو باسی لەوەکردووە، "حکومەت ناتوانێت ژینگەیەکی متمانەپێکراو دابینبکات لە بازارەکانیدا"، ئاماژەی بەوەشدا کە تورکیا پێویستی بە ستراتیجییەتە نەک پلانی کورت خایەن، هەروەها متمانەی هاوڵاتییان بە دراوە بیانییەکان زیاتر بەوارورد بە لیرەی تورکی، دەرخەری ئەو راستییەیە کە "کێشە بوونی هەیە لە حوکمڕانی ئەم دەوڵەتەدا و پێویستیی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دووپاتدەکاتەوە لەم کاتەدا."

لە ماوەی ئەم دوو مانگەی کۆتاییدا بەهای لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک، بەهای لیرەی تورکی نزمترین نرخی لە مێژووی خۆیدا بەرامبەر بە دۆلار تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی نرخی سودەکان و بۆ ئەو مەبەستەش رەجەب تەیب ئەوردۆغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە چەند هەنگاوێکی بۆ ئەو بابەتە گرتووەتەبەر.













گەلەری