وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێم بڕیاریدا بە، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی حەوت هەزار و ٨٣٢ پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه.
به‌رزان ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، حەوت هەزار و ٨٣٢ پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه، کە لیستی یه‌كه‌م حەوت هەزار و ٧٧٧ و لیستی دووه‌میش ٥٥ پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، له ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی
و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
دەشڵێت، له دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی
خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدایە و بڕیاریشه به‌م
نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت.
لە ساڵی
٢٠١٥ـەوە پلە بەرزکردنەوە لە وەزارەتی پێشمەرگەدا راگیراوە و ماوەی زیاتر لە
ساڵێکە داوا لە ئەنجومەنی وەزیران کراوە کە دەست بە پلە بەرزکردنەوە بکرێتەوە لەو
وەزارەتەدا بەڵام رەزامەندی نەدەدرا.