سەردێڕ:

خێزانێکی کورد نەهامەتییەکانی کۆچ دەگێڕنەوە

PM:02:07:27/11/2021

7884 جار خوێندراوەتەوە

قاچاخچییەکی کوردی خەڵکی ھەولێر رایگەیاند، لە ھەوڵدان بۆ گواستنەوەی کورد بۆ ئەوروپا، ساڵانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار دۆلار پەیدا دەکات.


قاچاخچییەکی کورد لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی باسی لەوەکرد، کە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەران چاوەڕێی ئەوەن بییان گوازێتەوە بۆ ئەوروپا، بەڵام بەھۆی ئەوەی ڤیزای بیلاڕوسیا راوەستاوە لە ئێستادا ناتوانێت بیانگوازێتەوە.
یەکێک لەو خێزانانەی کە چوبوونە سنوری بیلاڕوسیا و لەوێوە بەنیازبوون بگەنە ئەوروپا و پاشان بەھۆی ناھەمواری دۆخی سەر سنورەوە گەڕاونەتەوە باسیان لەوەکردووە، قاچاخچییەکان وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون و کاتێک ویستویانە بگەڕێنەوە قاچاخچییەکە پێی وتوون، "من پارەم تێدا خەرجکردوون پێویستە خۆتان بگونجێنن".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان پارەیەکی زۆرییان خەرج کردووە و دۆخی ژیانیان باش نییە. ھاوکات، کچ و کوڕەکەی ئاماژەیان بەوەدا، کە چاوەڕێی ھاوینی داھاتوون بۆ ئەوەی جارێکی تر بەرەو ئەوروپا بەڕێبکەونەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی چوارشەممەی ھەفتەی پێشوو زیاتر لە ٣١ کۆچبەر لە ئاوەکانی نێوان بەڕیتانیا و فەڕەنسادا لە کەناڵی ئینگلیزدا خنکان و دەسەڵاتداران دەڵێن، "زۆربەیان کوردبوون و تیاندا ژنێکی دووگیان و منداڵ ھەبوو".

لـ ، لـ
کـ ، ئـ












گەلەری