سەردێڕ:

ژمارەی ئەو کۆچبەرانە ئاشکراکرا کە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق

PM:09:31:25/11/2021

8372 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد ٦١٧ کۆچبەری عێراقی گیرخواردوو لەسەر سنوری بیلاروسیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


ئەمرۆ پێنجشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بەهۆی هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکان بەویستی خۆیان، ٦١٧ کۆچبەر لە سنورەکانی بیلاروسیا ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کارەکە بە هەماهەنگییە لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقیدا و گەشتەکە هاوشێوەی گەشتی پێشوو لە فڕۆکەخانەی مینسکی بیلاروسیاوە ئەنجام دەدرێت.

وتیشی " گەڕانەوەی خۆویستانە کارێکی تەواو مرۆڤانەیە و وەڵامدانەوەیەکی دیبلۆماسییە و تەواوی تواناکانی خۆمان تێیدا بەکارهێناوە".

ئەمەش دەبێتە دووەم گەشتی گەڕانەوەی کۆچبەران لە بیلاروسیاوە بەرەو عێراق و گەشتی یەکەم لە ١٨ی ئەم مانگەدا ئەنجامدرا و تێیدا ٤٣٠ کۆچبەری عێراقی گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.








گەلەری