AM:08:43:23/11/2021
21316 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی سوتانی پاسێکی گەشتیاریەوە لە بولگاریا ٤٥ کەس گیانیانلەدەستدا، کە ١٢یان منداڵن.
بەرپرسانی بولگاریا ڕایانگەیاند، بەهۆی وەرگەڕان و سوتانی پاسێکی گەشتییاریەوە لە خۆرئاوای ئەو وڵاتە لانیکەم ٤٥ کەس گیانیانلەدەستدا کە ١٢یان منداڵن و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.
نیکۆلای نیکۆڵاڤ وەزیری ناوخۆی
بولگاریاش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ڕوداوەکە کاتژمێر سێ بەرەبەیانی
ئەمڕؤ سێشەممە روویداوە و پاسەکە وەرگەڕاوە و دواتر گڕی تێبەربووە. وەزیری ناوخۆی
بولگاریا ئاماژەی بەوەشدا، زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی لەناو پاسەکەدا بوون خەڵکی
مەقدۆنیای باکور بوون.