سەردێڕ:

بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان گردبوونەتەوە

PM:04:15:22/11/2021

4976 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی گرتنەوەی ئاوەوە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کچانی زانکۆی سلێمانی کەمپی نوێ گردبوونەتەوە و باس لەوەدەکەن، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆوە ئاو لە بەشەناوخۆییەکان بڕاوە.


خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کچانی زانکۆی سلێمانی- کەمپی نوێ گردبوونەتەوە و دەڵێن ئاوی بەشەناوخۆییەکانیان لێگرتوونەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە داوای مافی خۆیان کردووە و داوای دەرماڵەیان کردووە.

لەو بارەیەوە کچە خوێندکارێک ئەوەی خستەڕوو، کە سەرەڕای هەموو ئەو شتانە بەشەناوخۆییەکانیان پڕە لە کەموکوڕی و باڵەخانەکانیان پێنج نهۆمە ئەسانسۆرەکانیان کار ناکات و بەپێ هاتوچۆ دەکەن.

خوێندکارێکی دیکەش باسی لەوەکرد، کە پێدەچێت بە مەبەست ئاویان لێگرتبێتنەوە، بۆئەوەی ئەو خوێندکارانە بچنەوە ماڵەوە و ئەو نارەزایەتیانە کپ بکەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەوان سوورن لەسەر داواکارییەکانیان ناچنەوە ماڵەوە، روونیشیکردەوە، کە لە زانکۆدا مامۆستاکانیان رێگەیان نەداون بەشداری گردبوونەوەکان بکەن، رەخنەی ئەوەشی گرت، لە کاتێکدا ئەو مامۆستایانە موچەکانیان پێنەدەدرا وانەیان نەدەوتەوە.


 













گەلەری