AM:08:41:20/11/2021
32928 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، پێشبينى ده‌كرێ ئەمڕۆ شه‌ممه له كاته‌كانى به‌يانيه‌وه ئاسمانى رۆژئاوا و باكوری هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو و لەناوچە جیاوازەکان بەفر و باران ببارێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە له كاته‌كانى به‌يانيه‌وه ئاسمانى ڕۆژئاوا و باكورى هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو لەگه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه باران له‌و ناوچانه.
ئاماژەی بەوەشداوە، دواتر ئاسمانى هه‌رێم به‌ته‌واوى ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى
ته‌واو له گه‌ڵ بارينى كه‌مێك به‌فر له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور و بارينى كه‌مێك
به‌فر له حاجى ئۆمه‌ران.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، له دوانيوه‌ڕۆشەوه پێشبينیده‌كرێت باران له‌ناو
سه‌نته‌رى شارى دهۆك ببارێت و له‌كاته‌كانى ئێواره و شه‌ودا كه‌مێك نمه باران له‌هه‌ندێك
له ناوچه‌كانى گه‌رميان سلێمانى و هه‌ولێر ببارێت.