سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: دوو هاوڵاتی لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل کوژران

PM:08:27:18/11/2021

51332 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەکدا شەڕ روویداوە و دوو کەس کوژراون.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە، هێزەکانیان ئاگادار کرانەوە کە شەڕێک لە شەقامی ١٠٠ مەتری لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی (ح، ج، م) و (و، ح، ئـ) لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک کوژراون."

باسی لەوەشکردووە، "تیمەکانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی رووداوەکەن و دوای لێکۆڵینەوەی ورد، زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەینەوە."

 

هاوکات، ئومێد چۆمانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە شەڕەکەدا دەمانچە و کڵاشنکۆف بەکارهێنراوە و کەسێکیش بریندارە.

لەماوەی رابردووشدا، لە هەرێم رووداوی شەڕکردن لەسەر بابەتی جۆراوجۆر روویداوە بەجۆرێک لە پێشتردا کەسێک لەسەر لێدانی فوللایت کوژراوە.

 













گەلەری