سەردێڕ:

شەڕ لە نێوان دوو وڵاتدا روویدا و کوژراو هەیە

PM:06:39:16/11/2021

321588 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان روویدا و ١٥ سەربازی ئەرمەنی کوژران و ١٢ی تریش بەدیلگیراون و هۆکاری شەڕەکەش بۆ ناکۆکیەکانی ساڵی رابردوو دەگەڕێنرێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای ئەرمینیا و ئازەربایجان ١٥ سەربازی ئەرمەنی کوژران و ١٢ی تریشیان بە دیلگیراون.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە هێرشیانکراوەتەسەر و کوژراو و بریندارداریان هەیە، بەڵام توانیویانە دوو بنکەی سەربازی سوپای بەرامبەر کۆنترۆڵ بکەن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانی هێزەکانیان بکات.

لەلایەکی تریشەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە راگەیەنراوێکدا ئەرمینیای تۆمەتبارکرد بە هەڵگیرساندنی ناکۆکی نێوانیان.

ئەرمینیا و ئازربایجان لە ساڵی ٩٠دەکانی سەدەی رابردووەوە، دژی یەکتر لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ لە شەڕدان، کە لە بنەڕەتدا بەشێکە لە ئازربايجان، بەڵام لەلايەن نەتەوەی ئەرمەنەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

ئازەربایجان لە سێ کاتی جیاوازدا زۆرینەی ناوچەکانی قەرەباغ وەردەگرێتەوە کە لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە ئەرمینیا بە هێزی سەربازی کۆنتڕۆڵی کردووە، کە بەپێی رێککەوتنی نێوانیان، ئەرمینیا ناچارە تاوەکو ٢٠ی ئەم مانگە سەروەری و دەسەڵات لە ناوچەی ئەدغام بگەڕێنێتەوە دەستی ئازەبایجان.

ناوچە شاخاوییەکانی ناگۆرنۆ- قەرەباخ بەپێی یاسای نێودەوڵەتی سەر بە خاکی ئازربایجانن، بەڵام لەگەڵ روخانی یەکێتی سۆڤییەتی جاران، ژمارەیەک لە خەڵکی ئەرمینیا لەو ناوچەیە ژیاون و دواتریش حوکمی ئەو ناوچەیەیان کردووە، لێرەوەش ناکۆکی و پێکدادان لەسەر ئەو ناوچەیە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا، سەریهەڵدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو بەهۆی ناکۆکی نێوان سوپای هەردوولا و شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا روویدا و هەزارەها سەرباز گیانیان لەدەستدا و ئازەربایجان توانی کۆنترۆڵی ناوچەکانی قەرەباخ بکات.













گەلەری