سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار ببینە

AM:10:20:14/11/2021

12428 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى جێگیرە.


هاوکات، لیرەى تورکی بەردەوامە لە دابەزین و ٩٤٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٧٥،٠٠٠ تمەنە.













گەلەری