بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی عێراق داوا لە هەموو ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە مۆڵەتی شۆفێرییان نییە و شۆفێری دەکەن یاخود مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە سەردانی بەشی تۆمار بکەن لە پێناو تازەکردنەوەی مۆڵەتەکانیان یاخود خۆتۆمارکردنیان.
هاتوچۆی عێراق راشیگەیاندووە، مەفرەزەکانی هاتوچۆ لە هەموو شارەکان لێپێچینەوەی توند دەکەن لەو کەسانەی مۆڵەتی شۆفێرییان نییە یان مۆڵەتەکانیان بەسەرچووە.
بەگوێرەی یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٩ بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی
شۆفێری پێویستە کەسەکە ئەم مەرجانەی تێدابێت:
١- دەبێت ئەو کەسەی
داوای مۆڵەتی شۆفێری دەکات عێراقی بێت.
٢- تەمەنی ١٨ ساڵی
تەواو كردبێت.
٣- دەبێت کەسەکە شیاوبێت لە رووی جەستەیی و دەرونییەوە
بە راپۆرتی پزیشکی سەلمێندرابێت کە کەسەکە شیاوە بۆ ئەوەی شۆفێری بکات، لەگەڵ زامنکردنی
ئەوەی کەسەکە پێویستی بەوە هەیە چاویلکە لە چاو بکات یاخود نا.
٤- بتوانێت لە تاقیکردنەوەی هونەریدا دەربچێت و تەواوی
ئاسا و رێساکانی سەر شەقام بزانێت.
٥- بتوانێت ئەو تاقیکردنەوە کردەییانە بە سەرکەوتووی
بکات کە بۆی دیاریکراوە.
٦- لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی لێ قەدەغە نەکرابێت بە هۆی سزای
دادوەرەوە