سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

AM:11:08:09/11/2021

33632 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ موچەی ١٠ وەزارەت و نۆ دەستە و ئەنجومەن و دەزگا دابەشبکرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی لیستی دابەشکردنی موچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بڵاوکرایەوە موچەی وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و داد و سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان و پیشەسازی وبازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
ھەر بەگوێرەی لیستەکەی وەزارەتی دارایی،  موچەی ھەریەک لە خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجومەنی دادوەری و چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرھێنان و دەستەی دەستپاکی و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشدەکرێت.
لە لیستەکەدا ھاتووە، سبەینێ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ی ١١ی ٢٠٢١ موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی کارەبا و کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان و رۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی دواکەوتنی گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداوە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران سستی تێکەوت، بەڵام دوای ئەوەی بەغدا ئەو بڕەپارەیەی نارد و دوێنێ گەیشتە ھەرێم وەزارەتی دارایی گۆڕانکاری بەسەر لیستی موچەدا ھێنا و لیستەکەی بڵاوکردەوە.












گەلەری