سەردێڕ:

سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: تورکیا بەنیازە بەنداوێکی نوێ لەسەر رووباری دیجلە دروستبکات

PM:11:52:08/11/2021

10476 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداریدا لەبارەی دروستکردنی بەنداوێکی نوێ لەسەر رووباری دیجلە لەلایەن تورکیاوە و دەڵێت، "لە بەنداوى ئالیسۆ مەترسیدارترە."


کازم سەحەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەنداو لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندووە، تورکیا بە نیازە پرۆژەی بەنداوێکی نوێ بەناوى جەزیرە لەسەر رووباری دیجلە جێبەجێبکات، کە بۆ عێراق لە بەنداوی ئەلیسۆ مەترسیدارترە.

ئاماژەی بەوەشکردەوە، بەنداوی ئەلیسۆ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهێنرێت، کە دەبێت بەردەوام بڕێک ئاو بەربدرێتەوە، بەڵام ئەم بەنداوە بۆ مەبەستی ئاودێرییە و تەنها لەکاتى پێویستدا ئاو بەردەدرێتەوە.

کازم سەحەر وتیشی، ئەگەرچی لە نێوان عێراق و تورکیا رێککەوتننامە و لێکتێگەیشتن هەیە لەو بارەیەوە، بەڵام ئەوان هەر دەترسن لەبەر ئەوەی هەمیشە بەڵێنەکان لە سیاسەتدا جێبەجێ ناکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، سەرۆک کۆماری تورکیا بەنداوی ئەلیسۆی کردەوە و باڵیۆزى ئەو وڵاتەش لە عێراق رایگەیاند، دروستکردنى بەنداوەکان بۆ وشککردنى رووبارەکان نین بەڵکو بۆ رێگرتنە لە بەهەدەردانى ئاو.













گەلەری