سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

AM:10:17:08/11/2021

103508 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى هەرێم لە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ موچەى شوێنێک دابەشبکرێت.


چاوگێک له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند، ئە‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ موچه‌ی مانگی ١٠ی ده‌زگاى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم بنێردرێت، بەوجۆرە لەم هەفتەیەدا تەواو شوێنەکان موچە وەردەگرن.

لە رۆژى ٢٥ى مانگی رابردوودا، دابەشکردنی موچە دەستیپێکرد هەر چەند بڕیاربوو دابەشکردنی موچەی تەواوی وەزارەتەکان لە ماوەی هەفتەیەدا تەواو بێت، بەڵام پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش بەردەوامە.

لە ٢٥ی مانگی رابردوودا، وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت موچەى وەرگرت، دوابەدواى ئەوەش وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى پەروەردە موچەیان وەرگرت، بەڵام تا ئێستاش چەندین وەزارەت و شوێن موچەیان وەرنەگرتووە.













گەلەری