سەردێڕ:

دەنگی تەقینەوەیەك لەبەغدای پایتەخت بیسترا

PM:09:01:07/11/2021

5280 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەك لەدەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت بیستراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەك لەدەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت بیستراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سروشتی تەقینەوەکە نازانرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ، چاوگێکی ئەمنی عێراقی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەوز لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق روویدا، کە بریتی بوو لەو موشەکەی شەوی رابردوو لە هێرشکردنە سەرماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەتەقیبوونەوە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق روبەڕوی هەوڵێکی کوشتنی شکستخواردوو بووەوە کاتێک لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا.

دوابەدوای هێرشەکە کازمی وتی، "موشەکە ترسنۆک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ترسنۆکەکان وڵات بونیادنانێن و دواڕۆژ بونیادنانێن."














گەلەری