سەردێڕ:

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی خۆی دەسڕێتەوە

PM:02:41:03/11/2021

9584 جار خوێندراوەتەوە

فەیسبووک کە ناوە نوێیەکەی مێتایە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، سیستمی ناسینەوەی رووخسار دادەخات و بەوهۆیەشەوە زانیاری تایبەت بە ناسینەوەی رووخساری زیاتر لە یەک ملیار کەس دەسڕدرێتەوە.


جێرۆم پێسێنتی یاریدەدەری سەرۆکی بەشی یادگەی دەستکرد، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەتەوە و نووسیویەتی، فەیسبووک سیستمی ناسینەوەی رووخسار دەسڕێتەوە.

جێرۆم پێسێنتی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زانیاری تایبەت بە ناسینەوەی رووخساری زیاتر لە یەک ملیار کەس دەسڕدرێتەوە، هۆکاری ئەم بڕیارەشی گەڕاندووەتەوە بۆ زیادبوونی نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکان.

جێرۆم پێسێنتی باسی لەوەش کردووە، ناسینەوەی رووخسار تەکنەلۆجیایەکی بەهێزە و بەردەوام دەبن لە کارکردن لەسەر ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی نیگەرانییەکی زۆر بەرامبەر تەکنەلۆجیای ناسینەوەی رووخسار هەیە و کەسانی بەرپرس لە رێکخستنی ئەم تەکنەلۆجیایە لەئێستادا لە قۆناغی رێکخستنی زنجیرەی یاسایی شێوازی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایەدان و پێشیان وایە سنوردارکردنی ناسینەوەی رووخسار بۆ چەند شێوازێکی بەکارهێنان شتێکی گونجاوە.













گەلەری