سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:09:43:03/11/2021

16388 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە ١٥ دۆلار و نرخی یەک گرام ٤٧ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٢٤٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٤٦٨ دۆلار دابەزیوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری