PM:04:27:02/11/2021
8804 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراقەوە، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەڵێت، "نابینە لایەن لە هیچ کۆبوونەوەیەک."
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، ئەوان نابنە لایەن لە هیچ کۆبوونەوە و پەیوەندی و راوێژکردنێک، لەبارەی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
رۆژی ١٠ی ١٠، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و
تیایدا رەوتی سەدر لە عێراقدا بووە هێزی یەکەم و توانی ٧٤ کورسی بەدەستبهێنێت و
دواتریش هاوپەیمانییەک بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی پێکهێنرا بە مەبەستی پێکهێنانی
گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی عێراقدا، لە ئێستادا هەردوو لایەنەکە دەیانەوێت گەورەترین
فراکسیۆن دروستبکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
دوێنێ، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەکرد،
کە دەیانەوێت حکومەتێکی زۆرینە دروستبکەن.