سەردێڕ:

فەیسبووک توشی ھاککردنێکی نوێ بوو

PM:03:56:24/10/2021

6800 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی زە ڕیکۆرد بڵاویکردەوە، ناڵپەڕ و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک توشی ھاککردنێکی نوێی بەرفراوان بووەوە کە تیایدا زیاتر لە ١٧٨ ملیۆن بەکارھێنەری گرتووەتەوە.


ماڵپەڕی زە ڕیکۆرد ئاماژەی بەوەشدا، ئەم کارە لەلایەن ئەلێکسەندەر سۆلۆنشینکۆ، پرۆگرامسازی ئۆکرانییەوە ئەنجامدراوە تیایدا توانیویەتی دەستی بگاتە داتای بەکارھێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئەمەش لەڕێگەی کەلێنی بەکارھێنانی پەیوەندیکردنی ئەپلیکەیشینی مەسینجەرەوە بووە.
ماڵپەڕی زە ڕیکۆرد لە ڕاپۆرتێکیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەلێکسەندەر سۆلۆنشینکۆ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ پرۆسەیەکی ھاککردنی دەستپێکرد و توانی ملیۆنەھا داتا و زانیاری بەکارھێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە بازاڕی ڕەشدا لەساڵی ٢٠٢٠ بفرۆشێت. 
ھەروەھا، کۆمپانیای فەیسبووک زانیارییەکانی ئەو ھاککەرە ئۆکرانیەی لەڕێگەی ئیمێڵێکەوە ئاشکرا کرد.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوووش، کۆمپانیای فەیسبووک سکاڵایەکی یاسایی دژ ئەلێکسەندەر تۆمار کرد بەتۆمەتی ھاککردن و دەست بەسەراگرتنی چەندین زانیاری لەو تۆڕەدا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو، بەھۆی گرفتێکی ھونەرییەوە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وئینستاگرام و واتسئەپ بۆ ماوەی زیاتر لە  شەش کاتژمێر لەکارکەوتن و بە زیانێکی مادی زۆر بەرکۆمپانیای فەیسبووک کەوت.

مـ ، کـ 
کـ ، ئـ












گەلەری