سەردێڕ:

کونسوڵخانەی ئێران مەرجەکانی گەشتکردنی بۆ ئەو وڵاتە ئاشکرا کرد

AM:08:31:23/10/2021

76948 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر رایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی بەنیازن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن پێویستە کارتی وەرگرتنی ڤاکسین و بەڵگەنامەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێبێت.


کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئەو گەشتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە بەنیازن ڤیزای گەشتیاری ئەو وڵاتە وربگرن پێویستە لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢١ەوە پابەندی بڕیار و رێنماییەکان و پرۆتۆکۆلی تەندروستیبن کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە گەشتیارە بیانییەکان کە بەنیازن لە تەواوی رێگاکانی زەمینی و دەریایی و ئاسمانی گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لە کوتانی دۆزی دووەم بە لایەنی کەم ( ۱۵ ) پازدە رۆژ تێپەر بووبێت و ھەروەھا راپۆرتی نێگەتیڤی پشکنینی کۆرۆنا ( PCR ) کە ماوەکەی لە  ٩٦ کاتژمێر تێپەری نەکردبێت، پێبێت و پێشکەش بە کونسوڵخانەی ئێرانی بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو وڵاتی ئێران بەھۆکاری سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەم دواییەشدا بەھۆی بڵاو بوونەوەی زنجیرە گۆڕاوەکانی ڤیرۆسەکە لەو وڵاتەدا و بەمەبستی رێگری کردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، سەرجەم دەروازە وشکانی و ئاوی و ئاسمانییەکانی بەڕوی گەشتیاراندا داخست. 













گەلەری