دانیشتوانی گوندی مۆتۆبی لە ناوچەی ئاڵین یەلا لە ویلایەتی سیفاس لە تورکیا، گڵی گوندەکەیان وەک چارەسەری نەخۆشی کەمخوێنی و کەمی ئاسن دەخۆن و ژنەکانیش بۆ چارەسەرکردنی پێستی سەریان بەکاری دەهێنن.
دانیشتوانی گوندی مۆتۆبی، جگە لەبەکارهێنان و خواردنی گڵی گوندەکەیان وەک چارەسەر، بەشێکیشی لێدەفرۆشن و بووەتە سەرچاوەی داهات و بژێویشیان.
بۆ دەرهێنانی گڵ، دانیشتوانی
گوندەکە چاڵەکان بە قوڵایی سێ مەتر هەڵدەکەنن و لەو باوەڕەدان گڵی گوندەکەیان چارەسەری
نەخۆشییەکانە.
ژنانی گوندی مۆتۆبی گڵی
گوندەکەیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی پێستی سەر بەکاردەهێنن، جگە لەوەی هەر کەسێک
کەمخوێنی و کەمی ئاسنی لە جەستەدا هەبێت، ئەوا بەمەبەستی چارەسەرکردن دەیخوات.
ئەنجومەنی گوندی مۆتۆبی
ئاماژەی بەوەداوە، کە گڵی گوندەکەیان نەک تەنها لە ویلایەتی سیفاس، بەڵکو لەسەرتاسەری
تورکیاشدا باشترین گڵە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
دانیشتوانى گوندەکە مانگانە بەشێک لە داهاتی بژێوی ژیانیان لەسەر دەرهێنانی گڵی
گوندەکەیان بەدەستدەهێنن.