سەردێڕ:

بتکۆین بەرزترین ئاستی لەمێژوویدا تۆمارکرد

PM:06:03:20/10/2021

7576 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەهای بتکۆین بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووە و ٦٦ هەزار دۆلاری تێپەڕاند، کە بە بەرزترین ئاستی دادەنرێت لە مێژووی ئەم دراوە ئەلیکترۆنیەدا.


ئەمڕۆ چوار شەممە، بەهای بتکۆین گەیشتە ٦٦ هەزار دۆلار و ئەمەش بە بەرزترین ئاستیی دادەنرێت لەمێژوی ئەم دراوەدا.

دوێنێ نرخی بتکۆین ٦٥ هەزار دۆلاری ئەمەریکی تێپەڕاند، کە ئەمەش متمانەی لای وەبەرهێنان زیادکرد بەوەی یەکەم سندوقی وەبەرهێنانی ئەمەریکی دراوەکە پەسەند بکات و لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیارێکی لەو جۆرەن.

بتکۆین؛ دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.













گەلەری