سەردێڕ:

وەزارەتی کشتوکاڵ: دەمانەوێت بە نرخێکی گونجاو هێلکە بۆ هاوڵاتییان دابینبکرێت

PM:08:59:19/10/2021

7648 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا لە رێگەی لیژنەیەکەوە میکانیزمێکی گونجاو بگیرێتەبەر بۆ دابینکردنی هێلکە بە نرخێکی گونجاو بۆ هاوڵاتییان.


بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە کۆبووەتەوە و ئامانج لەو کۆبوونەوەیە بەدواداچوونە لە گرانبوونی نرخی هێلکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیاڕدراوە لە رێگەی لیژنەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری هەولێر میکانیزمێکی دروست بگیرێتەبەر بۆ بەرهەمهێنان و دابینکردنی هێلکە بە کوالێتییەکی باش و گونجاو بۆ هاوڵاتییان.

ماوەیەکە نرخی هێلکە بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزبووەتەوە، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ هاوردەکردنی سۆیا و پرۆتین و کەمکردنەوەی کرێی کارەبا بۆ خاوەن پڕۆژەکان دەرکردووە تا نرخەکە ئاسایی ببێتەوە.













گەلەری