سەردێڕ:

لیرەی تورکی گەورەترین داڕمانی بەخۆیەوە بینی

AM:09:27:19/10/2021

9980 جار خوێندراوەتەوە

لیرەی تورکی بەرزترین ڕێژەی لەدەستدانی بەھاکەی تۆمارکرد و لە ئێستادا بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٩٣٥ لیرەی تورکییە.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بە ڕێژەی سەدا ٢٠ بەھاکەی لەدەستداوە، بەجۆرێک نیوەی ئەو لەدەستدانە تەنیا لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بووە.
دابەزینی بەھای لیرە رەخنەی توندی ئۆپۆزسیۆنی تورکیای بەدوای خۆیدا ھێناوە، بەو پێیەی بە بڕیاری ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، سێ بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی وڵاتەکە گۆڕدراون، ئەوەش بە یەکێک لە ھۆکارەکانی دابەزینی زیاتری بەھای لیرە دادەنێن.
لەو چوارچێوەیەشدا، کڵیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەھەپە) لە پەیامێکدا داوای لە ئەردۆغان کرد لەوە زیاتر دەستوەرنەداتە کاروباری بانکی ناوەندی وڵاتەکەوە، ھۆشداریشی دا کە سیاسەت تێکەڵی بانکی ناوەندی نەکات.













گەلەری