سەردێڕ:

بانکێک ٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەدات بە فەرمانبەران

PM:01:58:18/10/2021

41444 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، بەبێ هیچ کەفیلێک ٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەدەن بە فەرمانبەران.


بانکی رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا راشیگەیاند، ئەو پرۆژەی قەرزە بۆ هاوکاری و پاڵپشتی فەرمانبەرانە و پێویست بە کەفیل ناکات، بەڵکو تەنها بە گرنتی ماستەر کارت پێیان دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مانگی تەمموزی ئەمساڵ بانکی رافیدەین ٢٠ ملیۆن دینار قەرزی بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەران راگەیاندبوو.













گەلەری