سەردێڕ:

نرخی لیره‌ی توركی گەیشتە چەند؟

AM:11:10:18/10/2021

14836 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەم ھەفتەیە، بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بە دابەزین دەستیپێکرد، لە ئێستادا بەھای یەک دۆلار بەرامبەرە بە ٩،٢٧ لیرەی تورکی.


رۆژی ھەینی، بەھای لیرە بەرامبەر دۆلار بۆ شەش رۆژ لەسەر یەک رووی لە دابەزین بوو و ھەمان رۆژ نرخەکەی گەیشتە ٩،٢٥٧٤ لیرە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەھای یەک دۆلار بەرامبەرە بە ٩،٢٦٦٠ لیرەی تورکی. 

لە هەمان کاتدا بەھای یۆرۆ بە رێژەی سەدا ٠،٢٨ دابەزینی بەخۆوە بینی و یەک یۆرۆ بەرامبەر ١٠،٧٢٥٠ لیرە بوو.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای لیرە ٢٤٪ دابەزیوە و رێژەی هەڵئاوسان لە دراوەکەدا گەیشتووەتە ٢٠٪.

رۆژی هەینی رابردووش، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سێ بەرپرسی بانکی ناوەندی تورکیای لە کارەکانیان دوورخستەوە.













گەلەری