سەردێڕ:

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی راگەیاند

PM:11:37:16/10/2021

183196 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامی کۆتایی راگەیاند و دەڵێت، رەوتی سەدر زۆرترین کورسی بەدەستهێناوە و خاوەنی ٧٣ کورسییە، جوڵانەوەی نەوەی نوێش نۆ کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە.


سەرۆکی کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، سێ هەزار و ٦٨١ وێستگەیان بە دەستى وردبینیکردووە.

بەپێی ئەنجامەکان، پارتی و یەکێتی یەکی کورسییەکیان لەدەستدا، بەجۆرێک پارتی ٣٢ کورسی و یەکێتی ١٦ کورسییان بەدەستهێناوە، یەکگرتووى ئیسلامى چوار کورسی و کۆمەڵی دادگەریش یەک کورسییان بەدەستهێناوە.


 

بەگوێرەی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن، جوڵانەوەی نەوەی نوێ نۆ کورسی بە دەستهێناوە بە جۆرێک:

 

لە بازنەی ١ی سلێمانی رێبوار ئەورەحمان کاندیدی نەوەی نوێ ١٨ هەزار و ٦٤٠ دەنگی بە دەستهێناوە و یەکەمی بازنەکەی بووە، لە بازنەی ٢ی سلێمانیش، بەدرییە رەشید کاندیدی نەوەی نوێ ٢٥ هەزار و ٢٢ دەنگی بەدەستهێناوە و یەکەمی بازنەکەی بووە.

لە بازنەی ٣ی سلێمانیش، ئاریان عەزیز کاندیدی نەوەی نوێ ١٢ هەزار و ٨٢ دەنگی بەدەستهێناوە، لە بازنەی ٤ی سلێمانیش، سروە عەبدولواحید ٢٨ هەزار و ٩٨٧ دەنگی بە دەستهێناوە و یەکەمی بازنەکەی بووە.

 

هاوکات، لە بازنەی ٢ی هەولێر وەزیرە ئەحمەد کاندیدی نەوەی نوێ ٢٤ هەزار و ٦٢٦ دەنگی بە دەستهێناوە و بە جیاوازییەکی کەم دووەمی بازنەکەی بووە، لە بازنەی ٣ی هەولێریش، ڤیان عەبدولعەزیز کاندیدی نەوەی نوێ ١٤ هەزار و ١٦٨ دەنگی بەدەستهێناوە.

لە بازنەی ٤ی هەولێریش، محەمەد ئیسماعیل کاندیدی نەوەی نوێ ٢٤ هەزار و ٢١٧ دەنگی بەدەستهێناوە و بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمی بازنەکەیەتی.

 

 

لە بازنەی ١ی کەرکوکیش، ئومێد محەمەد کاندیدی نەوەی نوێ ٢٣ هەزار و ٩٠ دەنگی بە دەستهێناوە و دووەمی بازنەکەی بووە.


 

کاندیدە دەرچووەکانی پارێزگای سلێمانی

 

بازنەی ١


رێبوار ئەورەحمان – نەوەی نوێ

یادگار مەحمود - پارتی

نەرمین مەعروف – هاوپەیمانی کوردستان

دارا حەمەئەحمەد – یەکگرتوو

 

بازنەی ٢

 

بەدرییە ئیبراهیم - نەوەی نوێ

بڕیار رەشید – هاوپەیمانی کوردستان

ئاسۆ فەرەیدون – هاوپەیمانی کوردستان

 

بازنەی ٣


چرۆ حەمەشەریف – هاوپەیمانی کوردستان

موسەنا ئەمین – یەکگرتوو

ئاریان عەزیز - نەوەی نوێ

 

بازنەی ٤

 

سروە عەبدولواحید - نەوەی نوێ

سۆران عومەر – کۆمەڵ

غەریب ئەحمەد – هاوپەیمانی کوردستان

 

بازنەی ٥

 

موەفەق حسێن - نەوەی نوێ

شوان محەمەد – پارتی

سروە محەمەد – هاوپەیمانی کوردستان

کاروان یاروەیس - هاوپەیمانی کوردستان 

 

کاندیدە دەرچووەکانی پارێزگای هەولێر


بازنەی ١


نەهرۆ مەحمود قادر - پارتی 

سیپان عەزیز - پارتی 

محەمەد سدیق - پارتی 

جوان عەبدوڵا - پارتی 


بازنەی ٢


خدر عەلی - پارتی 

وەزیرە ئەحمەد - نەوەی نوێ 

ئامانج مەحمود - پارتی 

کوردۆ عومەر - هاوپەیمانی کوردستان 

 

بازنەی ٣

 

رێبوار هادی - پارتی 

ڤیان عەبدولعەزیز - نەوەی نوێ 

لەیلا ئەکرەم - پارتی 


بازنەی ٤


محەمەد ئیسماعیل - نەوەی نوێ 

مەریوان قەرەنی - پارتی 

سەباح سوبحی - پارتی 

نەهلە قادر - پارتی 

 

کاندیدە دەرچووەکانی پارێزگای دهۆک


بازنەی ١


جەمال ئەحمەد - یەکگرتوو 

خالید سەلیم ئەمین - پارتی 

خەلیل غازی - پارتی 

فەهمی سەلمان - پارتی 


بازنەی ٢


سگڤان یوسف - پارتی 

عومەر سالح - یەکگرتوو 

زوزان عەلی - پارتی 


بازنەی ٣

 

موەفەق شەهاب - پارتی 

جیای تەیموور - پارتی 

ئیمان عەبدولرەزاق - هاوپەیمانی کوردستان  

ڤیان سەبری - پارتی 


رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی و رۆژی هەشتی مانگیش دەنگدانی تایبەتی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستی و ئەلیکترۆنی هاوتابوون."

بۆ بینینی تەواوی ئەنجامەکان کلیک بکە















گەلەری