سەردێڕ:

ناوەندێک ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ئاشکرادەکات

PM:07:44:16/10/2021

160776 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کاروباری هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامەکانی کۆتایی راگەیاند و تیایدا هاتووە، کە رەوتی سەدر زۆرترین کورسی بەدەستهێناوە و خاوەنی ٧٣ کورسییە.


ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی کاروباری هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی بڵاوکردەوە و تیایدا، رەوتی سەدر زۆرترین کورسی بەدەستهێناوە و خاوەنی ٧٣ کورسییە، هاوکات جوڵانەوەی نەوەی نوێش، نۆ کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامەکانی ئەو ناوەندە، پارتی و یەکێتی یەکی کورسییەکیان لەدەستداوە، بەجۆرێک پارتی ٣٢ کورسی و یەکێتی ١٦ کورسییان بەدەستهێناوە. 

 

 

کورسی لایەنەکان بەم شێوەیە دابەشبووە: 

رەوتی سەدر ٧٣ کورسی

دەوڵەتی یاسا ٣٧ کورسی

پارتی ٣٢ کورسی

هاوپەیمانی فەتح ١٧ کورسی

هاوپەیمانی کوردستان ١٦ کورسی 

عەزم ١٤ کورسی 

ئیمتیداد ٩ کورسی

نەوەی نوێ ٩ کورسی

 

پەیمانی نیشتیمانی ٩ کورسی


هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت ٤ کورسی


تەسمیم ٥ کورسی


کۆمەڵی دادگەری ١ کورسی


 

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی و رۆژی هەشتی مانگیش دەنگدانی تایبەتی لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، "ئەنجامی بەراوردکاری دەنگەکانی دەستیی و ئەلیکترۆنی هاوتابوون".

 













گەلەری