سەردێڕ:

لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر دۆلار دابەزی

PM:05:13:09/10/2021

14508 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە نزیکەی ٩٠٠ لیرەی تورکیە.


ئەم بەرزبوونەوەیە بە شێوەیەکی لەناکاوە و دوێنێ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٨٠٠ لیرەی تورکی بووە، بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٨٩٧.٦٧ لیرەی تورکیە و ١٠٠ لیرەی توکیش بەرامبەر بە ١٦ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقیە.

لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەی کۆتاییدا بەهای لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆوە بینیوە و لە ٦ی ئەم مانگەشدا، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بەهای لیرەی تورکی نزمترین بەهای خۆی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی نرخی سودەکان.

لە رۆژی ٢٩ی ئەیلولی ئەمساڵدا، بەهۆی سیاسەتە دراوییەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیاوە، بەهای لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

ئابوری تورکیا دووچاری فشار و قەیرانێکی زۆر بووەوە بەهۆی کەمی بەشداری وەبەرهێنەرەکانەوە لە ئابوری تورکیادا، هاوکات، بەهۆی ئەو رێکارانەی کە بانکی ناوەندی تورکیا گرتیەبەر و بووە هۆی ئەوەی فشارەکانی سەر لیرە زیاد ببێت و نرخەکانیش لەو وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە.

هـ.ئـ













گەلەری