نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان لەسەروەختى داخستندا بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ نزیکبوونەوەى داخستنى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان نرخى دۆلار بەراورد بە کردنەوەى بازاڕ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار لە کاتێکدایە کە لە کردنەوەى بازاڕدا ١٠٠
دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە
١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە
١٩٩ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.