سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:10:33:02/10/2021

10868 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٦١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٦ دۆلار و ٦٢ سەنتە و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک گرام زێڕ ٥٨ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٦ ھەزار و ٦١٨ دۆلارە.

ھەروەھا، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٦٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤١٨ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لەجیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەگەرچی لە سەرەتای ھەفتەی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی دابەزی.













گەلەری