سەردێڕ:

بانکى ناوەندى رێژەى خستنەڕووى دۆلارى بەرزکردەوە

PM:03:08:20/09/2021

10160 جار خوێندراوەتەوە

رێژەى فرۆشتن و خستنەڕووى بانکى ناوەندى عێراقى بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە و ئەمڕۆ ٢١٩ ملیۆن دۆلار خراوەتەڕوو.


لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بانکى ناوەندى عێراقى بڵاوى کردەوە ئاماژە بەوە کراوە "بانکى ناوەندى عێراقى رێژەى خستنەڕووى دۆلارى زیاد کردووە بە بڕى ٦,١٤ لەسەد بەمەش بڕەکەى گەیشتووتە ٢١٩ ملیۆن و ٦٤٨ هەزار و ٧٨٩ دۆلارى ئەمەریکى.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "بانکى ناوەندى ئەو بڕە پارەیەى بە نرخى ١٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک داناوە".

بەرزبوونەوەى خستنەڕووەکە لەکاتێکدایە کە دوێنێ بانکەکە ١٩٢ ملیۆن و ٨٦٣ هەزار و ٤١١ دۆلاریان خستبووە بازاڕەوە.

ساڵى رابردوو بانکى ناوەندى عێراق فڕۆشتنى دۆلارى لە ١١٨٠ دینارى عێراقییەوە بۆ ١٤٦٠ دینار بەرزکردەوە.








گەلەری