سەردێڕ:

یەکەم زانکۆی هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند

PM:10:20:17/09/2021

25228 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم جەختیکردەوە، کە تاوەکو ٢٥ی مانگ دەبێت دەوامی زانکۆکان دەستپێبکاتەوە، زانکۆی هەڵەبجە وەک یەکەم زانکۆ کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند.


سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ١٩ی مانگ یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە زانکۆی هەڵەبجە.

بەگوێرەی راگەیەنداوەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەنوێ کەمپی زانکۆدا دەبێت.

ئەمڕۆش، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەگوێرەی بڕیار و پرۆگرامی وەزارەتەکەمان تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، پرۆسەی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە."

لە پێشتردا، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی تا دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکان دواخست.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستیپێکردەوە.








گەلەری