ئەو پسپۆرە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە لەکاتی هەستکردن بە توندی سنگ و نارەحەتی بەتایبەت لە دوای چالاکی جەستەیی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، کە ئەگەری هەیە لە نیشانەی پێشوەختەی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن بێت.
لە نیشانە شاراوەکانی نەخۆشییەکانی دڵ و سوڕی خوێن ڕایگەیاندووە، بەرزبوونەوەی فشاری خوێنە کە نیشانەی نەخۆشی تریشە، لەگەل تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و سەرگێژخواردن.