سەردێڕ:

پاش ٤٠ ساڵ مانەوە بە بێهۆشی؛ بەرگریکارێکی پاریس سان جێرمان گیانی لەدەستدا

AM:08:30:07/09/2021

11020 جار خوێندراوەتەوە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند جین پێر ئادامزی بەرگریکاری پێشووی یانەکە لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد پاش ئەوەی بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ لەبێهۆشیدا مایەوە لەسەر جێگە.


هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی باس لە مەرگی بەرگریکارێکی فەڕەنسی دەکات کە ئەو یاریزانە بەڕەچەڵەک سەنیگالی بووە و لە ١٩٨٢ وە بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکیەوە کەوتە دۆخی بێهۆشیەوە کە وابڕیاربوو نەشتەرگەرییەک لە ئەژنۆیدا ئەنجدامبدات بەڵام بەهۆی هەڵەیەک لە شێوازی سڕکردنەکەیدا کەوتە دۆخی تێکچوونی مێشکەوە و دۆخەکە بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ درێژەی کێشا.

یاریزانەکە ٢٢ یاری لەگەڵ فەڕەنسادا ئەنجامداوە لە ساڵانی ٧٠ کاندا، لەگەڵ ماریۆز ترێزەری بەرگریکار بە دوو پاسەوانە ڕەشەکە ناسربوون بەهۆی ئەوەی دەرچوون لێیان ئەستەم بوو.

ئادامزی فەڕەنسی پێشتر یاری بۆ یانەکانی نیس لە ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٣ و پاریس سان جێرمان لەساڵانی ١٩٧٧ بۆ ١٩٧٩ کردووە و لە ساڵەکانی ١٩٧٢ بۆ ١٩٧٦ یاری بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنساش کردووە هەروەها یەکەمین یاریزانی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی بوو کە یاری بۆ فەڕەنسا بکات.

لە کاتی رووداوەکەوە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کە ناوی بێرنادێت بووە چاودێری کراوە تاوەکو ساتی مەرگی و ئێستا هاوسەرەکەی چووەتە تەمەنەوە.


Ex-PSG star Jean-Pierre Adams dies after spending 39 years of in a coma : The standard SportsEn 2018, l'épouse de Jean-Pierre Adams nous racontait 36 ans de coma et d'espoir - Nice-Matin












گەلەری