سەردێڕ:

هەستت کردووە لە خەودا لەشوێنێکی بەرز دەکەویتە خوارەوە؟ هۆکارەکەی بزانە

PM:09:27:14/08/2021

43692 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس لە کاتی خەوتندا هەست بەوە دەکەن کە ناکاو لە سوێنێکی بەرز دەکەونە خوارەوە و هەندێکی دیکەش وا هەست دەکەن کە لەسەر جێگەی نوستنەکەیان دەکەونە خوارەوە، ئەمانەش چەند هۆکارێکی دیاری لە پشتەوەیە.


ماڵپەڕی health.clevelandclinic لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم دیاردەی جوڵەی ماسولکەییە بەبێ ویستی کەسەکە لە کاتی خەوتندا و پێی دەگوترێت مایۆکڵۆنوسی خەو یاخود مایۆکلۆنۆسی هایپنیک و لە کاتی گۆڕانی قناغەکانی خەودا ڕوودەدات لە یەکێک بۆ یەکێکی دیکە، بەزۆری ئەو دۆخە لەو حاڵەتەدا ڕوودەدەن کە لەسەرەتای خەوتندایت، یاخود ڕاستەوخۆ دەچیتە قۆناغی خەوی ڕوناکەوە کە یەکێکە لە ستەیجەکانی خەوتن.

بیردۆزێکە ئەوەیە کە ئەم قۆناغەی خەوتنی ڕوناکییە رەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێت کە مێشکت بە هەڵە لێکی بداتەوە وەک ئەوەی جەستەت هیچ جوڵەیەک ئەنجام نادات و بەتەواوی سڕ بووە و ماسولکەکانت ناجوڵێن، ئەمە مێشکت بەرەو ئەوە دەبات کە وەک پەیامێک بۆ ماسولکەکانت بنێرێت، بۆ ئەوەی بەئاگایان بهێنتەوە یان چالاکیان بکاتەوە بەمەبەستی پاراستنی جەستەت لە سڕبوون.

ماڵپەڕی لە بابەتێکی بڕایت ساید پێشتر لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بەوەکردبوو کە هەستکردن بە کەوتنە خوارەوە لە بەزرییەوە یان لە بۆشاییەوە لەکاتی خەودا دەکرێت کۆمەڵێک بارودۆخی دیکەی لە پشتەوە بێت وەک

- بەهۆی کەوتنە خەوی جەستە بەڵام هێشتا مێشک بە ئاگایە، ئەمەش بەهۆی قۆناغەکانی خەوتنەوە ڕوودەدات.

- کارکردنی زۆری جەستەیی و شەکەتی.

- دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و گرفتە دەروونییەکان.

- خواردنەوەی ڕاددەیەکی زۆر لە ماددە کافایینەکان و کهول.

- تێکچوونی کاتەکانی خەو یان کەمخەوی.

- زۆرکاتیش بەهۆی خەوبینینەوەیە.













گەلەری