سەردێڕ:

ئێران نوێترین هەڵوێستی خۆی لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە راگەیاند

PM:04:18:01/07/2022

3416 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەن هاوکاری ئەو رێڕەوە بکەن کە بڕیارە لە دەریای رەشدا بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە دروست بکرێت، وتیشی،" ئێران ئامادەیە پشتیوانی هەموو هەوڵدانێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا بکات."


ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،حسێن عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دیمیترۆ کۆلیبا، هاوتا ئۆکرانییەکەی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشدا لە پەیوەیدییە تەلە فونییەکەدا حسێن عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و دیمیترۆ کۆلیبا وەزیری دەروەی ئۆکرانیا باسیان لە دوایین گۆڕانکارییە نێودەوڵەتیەکان و پەیوەندیەکانی نێوان هەردو وڵات کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو حسێن عەبدوللهیان هەڵوێستی تارانیی دژبە جەنگ لە ئۆکرانیا بۆ سەردۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، دوپاتکردوەتەوە".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێران ئامادەیە پشتیوانی بکات لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا.

باسی لەوەشکردووە، ئێران هەر لە سەرەتای قەیرانی ئۆکرانیاوەدژبە هەڵگیرساندنی جەنگ بووەو ئەو جەنگەی وەک چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکان، نەبینیوە.

هاوکات لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە کە حکومەتی کیێڤ لەپێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئامادەی وەرگرتنی هەرجۆرە هاوکارییەکە، هاوکات جەختی لە گرنگی بەردەوامیدان بە گفتوگۆی نێوان تاران و کیێڤ، کردوەتەوە.

ئەمەش لە کاترێکدایە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و لە سەرەتای جەنگیشەوە ئێران رایگەیاند، پێیان باشە بە گفتوگۆی دیبلۆماسی کێشەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا چارەسەر بکرێت.













گەلەری