سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی شەشەوە

PM:01:14:25/06/2022

314748 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەیەکی باشیان لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردنی موچە و پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بە ئێن ئار تی راگەیاند، پارەیەکی باشیان لەبەردەستدایە و لە هەوڵی دابینکردنی پارەی تەواوی موچەی مانگی شەشدان.

ئەو چاوگە وتیشی، ئەمڕۆ و سبەی پارەی فرۆشراوی نەوت دەگاتەوە وەزارەتی دارایی و پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، کە هەوڵیان بۆ ئەوەیە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بدەن، بەڵام ئەگەر فریاش نەکەوتن، ئەوا پلانیان وایە موچەی زۆرینەی وەزارەتەکان بدەن.

ئەو چاوگە راشیگەیاند، پێدەچێت ئەو شوێنانەی کە دەکەونە دوای جەژن، بەشێکیان سێ سەرۆکایەتییەی هەرێم بێت.

هێرش قادر، هەولێر

هـ.ئـ













گەلەری