سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: جگە لە ئێمە سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆکبوون پەرلەمان بێ باسی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن کۆببێتەوە

PM:04:12:25/05/2022

2540 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی هەرێم گۆڕانکاری گەورە دروست دەکات، دەشڵێت، "جگە لە ئێمە سەرجەم فراکسیۆنەکان کۆکبوون پەرلەمان بێ باسی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن کۆببێتەوە."


کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەبێت کۆبونەوەی لایەنەکان و پەرلەمان لەسەر کێشەکانی خەڵک بێت.

باسی لەوەشکرد، لەژێر هیچ بیانویەکدا نابێت هەڵبژاردنەکان دوابخرێت و پێویستە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، کەسایەتی یەکەمی هەر شەش حزبەکەی هەرێم لەگەڵ جێنین پلاسخارت نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم کۆببنەوە و باس لە پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکرێت.

بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی سیاسی نێوان حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم تاوەکو ئێستاش کۆمسیۆن کارانەکراوەتەوە.













گەلەری