سەردێڕ:

حزبوڵاى لوبنان زۆرینەی پەرلەمانی وڵاتەکەى لەدەستدا

AM:08:41:18/05/2022

5224 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێی لوبنان کە وەزیری ناوخۆى ئەو وڵاتە ئاشکرای کردووە، حزبوڵا و هاوپەیمانەکانی لە پەرلەمانی نوێی لوبنان زۆرینەیان لەدەستدا.


بەپێی ئەنجامەکانى هەڵبژاردن، حزبوڵا و هاوپەیمانەکانی ٦٢ کورسیان بەدەستهیناوە و زۆرینەی پەرلەمانی لوبنانیان لەدەستداوە، ئەوەش لەپاش شکستهێنانی دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە لە چارەسەرکردنی قەیرانە جیاجیاکانی لوبنان دێت.

هاوکات پارتى هێزەکانى لوبنان کە پارتێکى ئۆپۆزسیۆنە، لە میدیاکانى خۆیانەوە بڵاویانکردەوە، ٢٥ بۆ ٣٠ کورسى پەرلەمانییان بەدەستهێناوە و بەراورد بە هەڵبژاردنى رابردوو، نزیکەى ١٥ کورسیی پەرلەمانییان زیادیکردووە.

حزبوڵا دیارترین هێزی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتەیە و پێشتر لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە کۆی ١٢٨ کورسی پەرلەمانی خاوەنی ٧١ کورسی بوون و ئێستا ٦٢ کورسیان هەیە بەوپێیەش حزبوڵا ٩ کورسییان لەدەستداوە.













گەلەری