سەردێڕ:

نوری مالیکی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی چەند دەستکەوتێکی هەبووە

PM:06:00:16/05/2022

2712 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق، حکومەت و پەرلەمانی عێراقی پاراستووە لەوەی سەرپێچی یاسا و دەستوور بکەن.


نوری مالیکی سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکەوە چەند دەستکەوتێکی بۆ عێراق هەبووە.

لەبارەی دەستکەوتەکانەوە وتویەتی، ئەو بڕیارە پاراستنی سامانی گشتی بووە لە دەستی کەسانی گەندەڵ و بە بەهەدەردەر، دەشڵێت حکومەت و پەرلەمانی عێراقی پاراستووە لەوەی سەرپێچی یاسا و دەستوور بکەن.

نوری مالکی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بووەتە هۆی وەستاندنی کارە نایاساییەکانی خانەنشینکرد و دامەزراندنی خزمی بەرپرسە باڵاکان و بیرخسنتەوەی حکومەتی ئێستا بۆ ئەوەی بزانێت، تەنها کاری ئەوەیە کارەکانی حکومەت بەڕێبکات.

دەشڵێت، "ئەم بڕیارە رێگای لەبەردەم حکومەتی نوێی عێراقدا واڵاکرد بۆ دابینکردنی بوجە بۆ کێشەی خۆراک و کێشەکانی تری وڵات."













گەلەری