وتەبێژی نەوەی نوێ رایگەیاند، دونیای دەرەوە و ناوخۆ هۆشداریی دەدەن لەوەی ئەم حکومڕانییەی هەرێم بهوشێوهیه ناڕوات بەڕێوە، بەڵام دیارە ئەمانە گوێ لە کەس ناگرن تا ئەو رۆژەی وەک سەدام حسێن لە کونێکدا دەستگیر دەکرێن.
ئهمڕۆ دووشەممە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، "ئهگهر پارتیی و یەکێتیی دەست لە داهات هەڵبگرن ئهوه من تەئمینی بودجە و موچەی تەواوی مانگانە دهكهم"، هیمداد شاهینی وتەبێژی نەوەی نوێش وەڵامیداوەتەوە.
هیمداد شاهین لە وەڵامدا دەڵێت، "چهندان ساڵه ئێمه
و هاوڵاتییان هاوار دهكهین پارهكه زۆر زۆره و بەشی موچە و پرۆژەش دەکات، بەڵام
ئەوکات وەڵامیان دەداینەوە و دەیانوت ئۆپۆزسیۆن موزایەدە دەکات و داتای ناڕاست بڵاو
دەکاتەوە! ئەی ئێستا چی دەڵێن کاتێک خودی بەرپرسانی پارتیی و یەکێتیی هەمان قسەی خەڵک
و ئۆپۆزسیۆن تەئکید دەکەنەوە؟."
وتەبێژەکەی نەوەی نوێ دەشڵێت، "لە ئێستادا هەموو
دونیای دەرەوە و ناوخۆ هۆشداریی دەدەن کە ئەم حکومڕانییەی هەرێم بهوشێوهیه ناڕوات
بەڕێوە، بەڵام دیارە ئەمانە گوێ لە کەس ناگرن تا ئەو رۆژەی وەک سەدام حسێن لە کونێکدا
دەستگیر دەکرێن و بە دەردی ئەو ڕژێمه دیکتاتۆریانەی تر دەچن کە دڵنیابن ئەی خەڵکی
کوردستان، زۆریان نەماوە."
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی
سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندبوو، ئەگەر پارتی و یەکێتی
دەست لە داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبگرن ئەو دەتوانێ تەئمینی بودجەی ھەرێمی
کوردستان بکات بە موچەی مانگانەی تەواویشەوە.
هـ.ئـ