سەردێڕ:

لە سنوری کەرکوک داعش هێرشی کرد و کوژراو هەیە

PM:11:49:15/05/2022

12092 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، کەمیک بەر لە ئێستا داعش لە سنوری گوندی ئەبو خەناجری نزیک ناحیەی ریاز لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک هێرشێکی ئەنجامداوە و دوو کوژراوی لێکەوتووەتەوە.


چاوگێکی ئەمنی بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە کە پۆلیسی فیدراڵی بوون لەگەڵ چەکدارانی داعش روویداوە و بەو هۆیشەوە کارمەندێکی پۆلیس و چەکدارێکی داعش کوژراون.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی لیوای دووی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی لە نێوان داقوق و دۆڵی زەغیتوون لە پارێزگای کەرکوک.

چاوگەکە باسی لەوەشکردووە، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بەرپەچی هێرشەکەیان داوەتەوە و لە رووبەڕووبوونەوەکاندا دوو چەکداری داعش کوژراون.













گەلەری