سەردێڕ:

محەمەد بن زاید بە سەرۆکی ئیمارات هەڵبژێردرا

PM:12:25:14/05/2022

3408 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای یەکێتی ئیماراتی عەرەبی بە کۆی دەنگ محەمەد بن زاید ئالنەهیانی بە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات هەڵبژارد.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئیمارات بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی باڵای یەکێتی ئیماراتی عەرەبی محەمەد بن زاید ئالنهیانی بە سەرۆکی دەوڵەتی ئەو وڵاتە هەڵبژارد.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەنجومەنی باڵا لە کۆشکی موشریف لە ئەبوزەبی پایتەختی ئمارات بە سەرۆکایەتی محمەد بن راشد ئال مەکتوم جێگری سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی دوبەی کۆبووەوە.

نوسینگەی کاروباری سەرۆکایەتی دەوڵەت راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەگوێرەی ماددەی ژمارە ٥١ی دەستور محەمەد بن زاید ئالنهیان و بەکۆی دەنگ بە سەرۆکی وڵاتی ئیمارات وەک جێگرەوەی خەلیفە بن زاید ئالنهیانی کۆچکردوو هەڵبژێردرا.

دوێنێ رۆژی هەینی خەلیفە بن زاید ئالنهیان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و دەوڵەتی ئیماراتیش بریاریدا بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ ئاڵای وڵات دابگرێت.













گەلەری