لە گەڕەکی سوڵتانبهیلی ئیستانبوڵ باکوری خۆرئاوای تورکیا، دوو پۆلیسی ماتۆڕسکیلسوار لە کاتی راوەدوونانی ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو، خۆیان به بارھەڵگرێکدا كێشا، و لە ئاکامدا پۆلیسێکیان گیانیلهدهستدا و ئەوەی دیكهیان بریندابوو.
ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ بڵاویکردەوە، حسێن دومان و گۆکمەن بایکار كارمهندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەستانبوڵ، بە ماتۆرسکیل دوای ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو کەوتوون کە لە کاتی بینینیان ھەڵاتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی جێبەجێکردنی
ئەرکەکەیاندا، ماتۆرسکیلی پۆلیسەکان لە شاڕێی فاتیح خۆی به بارھەڵگرێکدا كێشاوه
و کەوتووهته ناوەندی شەقامەکە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئاگادارکردنەوە،
تیمەکانی پۆلیس و تیمە تەندروستییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
ئاژانسی ئانادۆڵۆ باسی لەوەشکردووە، حوسێن
دومان کە لە رێگەی ئەمبوڵانسەوە رەوانەی نەخۆشخانەیهكی تایبەت کراوە، سەرەڕای ھەوڵەکان
نەتوانرا ژیانی رزگاربکرێت و گیانیلهدهستدا.
هەروەها، گۆکمەن بایکار تووشی شكاوی له ئێسكهكانی لهشیدا بووه
و لەژێر چارەسەردایە.
ھاوکات ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لە تیمەکانی پۆلیس
ھەڵاتبوو بە جێھێڵدراوی لە شوێنێک دۆزرایەوە و ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان
دەستی پێ کردووە.