PM:02:23:11/05/2022
2260 جار خوێندراوەتەوە
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆسەر حەشارگەیەکی داعش لە باکوری ئەو وڵاتە، ھەشت چەکدار کوژران.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی رێکخراوی چەکداریی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە
ئاکامی بۆردومانەکەدا، وێرای خاپوورکردنی حەشارگەکە، ھەشت چەکداری داعشیش کوژراون.