سەردێڕ:

ڤیدۆ: ئاسمانی وڵاتی چین سور بوو

AM:09:26:10/05/2022

5392 جار خوێندراوەتەوە

چالاکوانانی چینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدۆییان بڵاوکردووەتەوە تیایدا دەردەکەوێت ئاسمانی چین رەنگی سوربووە و ئەمەش ترسی لای هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستکردووە، چونکە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پێشتر هاوڵاتیانیان لە دیاردەکە ئاگادار نەکردووەتەوە، شارەزایانیش لەو بارەیەوە رونکردنەوە دەدەن.


دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا دەردەکەوێت رەنگی ئاسمانی شاری چوشانی چین سوربووە هاوڵاتیانی ئەو شارەو چینییەکانی ترساندووە و باس لەوەدەکەن رەنگە ئەمە بەڵایەکی گەورە بێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری یەکێک لە بەکارهێنەرانی ئەپی Douyin بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی دیاردەکەی بەدیکردووە ترس دایگرتووە و دەستی کردووە بە کڕینی خۆراک و پێداویستی.

شارەزایان ئاشکرایان کردووە ئەو دیاردەیە بە هۆی ئەوە روویداوە کاتێک کەش و هەوا باش دەبێت، ئاوی زیاتر لە بەرگەهەوای زەویدا کۆدەبێتەوە و رووناکی بەلەمی راوکردن و یان هەر رووناکییەکی تر دەشکێنیتەوە و رەنگی ئاسمان دەگۆڕێت.













گەلەری